كاردانه‌وه‌ى كلوپ پاش شكسته قورسه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر وڵفرهامتۆن
وێستگە سپۆرت-
یۆرگن كلوپى ئه‌ڵمانى و ڕاهێنه‌رى لیڤه‌رپوڵ ده‌ڵێت وڵفرهامتۆن شایسته‌ى ئه‌و سێ خاڵه بوو ، هاوكات ده‌ڵێت زۆر توڕه و بێزارم
كلوپ دواى یارییه‌كه وتى: هیچم نییە بیڵێم، ببورە ، ناتوانم ڕوونی بکەمەوە کە چی ڕوودەدات، ببورە.
کلۆپ ده‌شڵێت هێندە بێزار و توڕە بووم لە 15 خولەکی یەکەم، ناتوانم وشەی گونجاو بدۆزمەوە بۆ وەسفکردنی.
یۆرگن کلۆپ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ۆڵڤەرهامپتۆن شایەنی ئەو سێ خاڵەیە، سەرەتایەکی ترسناک بوو، دوو گۆڵمان لێ‌کرا کە هەرگیز نەدەبوو بەم شێوەیە لێمان بکرێت.
له كۆتایشدا كلوپ وتى: دەبێت دەستبەجێ لە یاری داهاتووەوە بگۆڕێین، هیچ بیانوویەک بۆ ئێمە نییە
PM:09:10:04/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 748
جار خوێنراوه‌ته‌وه