ڤیدیۆ.. لیڤه‌رپوڵ به ئه‌نجامێكى گه‌وره به وڵفرهامتۆن دۆڕا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى لیڤه‌رپوڵ 3-0 به وڵفرهامتۆن دۆرشا و درێژه‌ى به ئه‌نجامه خراپه‌كان دا.
له یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 22ى خولى ئینگلیزى یانه‌ى لیڤه‌رپوڵ بووه میوانى وڵفرهامتۆن ، یارییه‌كه 3-0 له سودى وڵفرهامتۆن كۆتاییهات.
یارییه‌كه ماتیب به هه‌ڵه و داوسۆن و ڕۆبن نیڤێز له خوله‌كه‌كانى6 و 12 و 71 تۆماریان كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانى وڵفرهامتۆن بووه 20 خاڵ و له پله‌ى 15 هه‌مدایه و لیڤه‌رپوڵیش به 29 خاڵ له پله‌ى 10یه‌مدایه.
PM:08:01:04/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 1044
جار خوێنراوه‌ته‌وه