مانچستهر یونایتد دهستبهردارى خهونى گواستنهوهى ئهستێرهیهكى ڕیاڵ مهدرید نابێت
وێستگە سپۆرت-
یانهى مانچستەر یونایتد بەنیازە لە هاوینی داهاتوودا یاریزانێکی دیاری ڕیزەکانی ڕیاڵ مەدرید بگوازێتەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی"، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی ڕابردوو هەوڵەکانی مانچستەر یونایتدی بۆ گواستنەوەی فیدی ڤاڵڤێردی ئۆرۆگوایی ڕەتکردەوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە مانچستەر یونایتد دەستبەرداری ڤالڤێردى نەبووە، هەروەها ئۆفەرێکی نوێ ئاماده دەکات بە بڕی ٨٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەوەی ڤاڵڤێردی لە هاوینی داهاتوودابگوازێتهوه.
ڤاڵڤێردی تەمەنی 24 ساڵ تا ساڵی 2027 بۆندەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید درێژهى هەیە، هەروەها لە پەیوەندییەکەی لەگەڵ میرینگێدا بڕگەی سزای یەک ملیار یۆرۆی هەیە.
PM:07:52:04/02/2023
ئهم بابهته 660
جار خوێنراوهتهوه