ڤیدیۆ.. ڕۆناڵدۆ نه‌سڕى له‌شكست ڕزگار كرد
وێستگە سپۆرت-
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نه‌سڕى له شكست پاراست وله دوا ساته‌كان گۆڵى یه‌كسانى تۆمار كرده‌وه.
له یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 15ى خولى ڕۆشنى سعودی یانه‌ى فه‌تح میواندارى نه‌سڕى كرد ، یارییه‌كه 2-2 كۆتاییهات.
دوو گۆڵه‌كه‌ى فه‌تح كریستیان تیلۆ و سوفیان بن دبكه له خوله‌كه‌كانى12 و 58 تۆماریان كرد و دوو گۆڵه‌كه‌ى نه‌سڕیش تالیسكا و ڕۆناڵدۆ له‌خوله‌كه‌كانى 42 و 93 تۆماریان كرد.
به‌و ئه‌نجامه خاڵه‌كانى نه‌سڕ بووه 34 خاڵ و له پێشه‌نگى ڕیزبه‌ندى دایه وفه‌تحیش به 22 خاڵ له پله‌ى شه‌شه‌مدایه.
PM:08:19:03/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 6456
جار خوێنراوه‌ته‌وه