پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت ئه‌ستێره‌یه‌كى چێڵسی بگوازێته‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ڕه‌نسى ده‌یه‌وێت له كۆتا ساته‌كانى بازاڕى گواستنه‌وه‌دا گرێبه‌ستى حه‌كیم زیاش له یانه‌ى چێڵسیه‌وه یه‌كلایی بكاته‌وه.
ڕۆژنامەی لیكیپى فه‌ڕه‌نسى بڵاویکردەوە کە سانجێرمان هەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ زیاد بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەرپرسانی یانە پاریسییەکان هێڵەکانی پەیوەندییان لەگەڵ هاوتاکانیان لە چێڵسی کردۆتەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێگاکانی گواستنەوەی زیاش
ئاماژەی بەوەشکردووە، پاریس سەرکەوتوو نەبووە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ چێڵسی، بۆ ئەوەی زیێچ بگوازێته‌وه، سەرەڕای ئەوەی یاریزانەکە ئارەزووی ڕۆشتنی هەبوو، بەدوای دەرفەتێکی ڕاستەقینەدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ بكات.
ڕۆژنامه‌كه ده‌شڵێت سانت جێرمان جارێکی تر قسە لەگەڵ چێڵسی دەکات.
وە لە کۆتاییدا لیكیپ جه‌ختده‌كاته‌وه به‌رپرسانى چێڵسی ڕۆیشتنی زیادشیان بەلاوە گرنگ نییە، ئەگەر ئۆفەرێکی باشیان پێبگات.
AM:10:29:31/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 204
جار خوێنراوه‌ته‌وه