چێڵسی به 120 ملیۆن یۆرۆ نزیك دهبێتهوه له گواستنهوهى ئهستێرهیهكى مۆندیال
وێستگە سپۆرت-
چێڵسی سوورە لەسەر یەکلاییکردنەوەی گرێبەستێکی نوێ لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستادا
فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئەوروپا ڕایگەیاند، چێڵسی دانوستانەکانی لەگەڵ بەنفیکا دەستپێکردووەتەوە بۆ ئەوەی ئینزۆ فێرناندێزی ئەرجەنتینی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئهو یانهیه بگرێتەوە.
چێڵسی زیاتر لە بۆنەیەک هەوڵیداوه گرێبهست لهگهڵ ئهو یاریزانه واژوو بكات دوای کۆتاییهاتنی مۆندیال بەڵام بەنفیکا پێداگری لەسەر بەدەستهێنانی بەهای تەواوی بڕگەی مهرجى گرێبهستهكهى کردوه کە "120 ملیۆن یۆرۆیە".
ڕۆمانۆ لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی: "بەنفیکا چەند هەفتەیەک لەمەوبەر ئۆفەرێکی 85 ملیۆن یۆرۆی ڕەتکردەوە، بەڵام ئێستا چێڵسی گەڕاوەتەوە بۆ گفتوگۆ نوێیەکان و کراوەیە بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی 120 ملیۆن یۆرۆ”.
لە کۆتاییدا وتی: ڕوی کۆستا، سەرۆکی یانەی بەنفیکا، هێشتا هیچ نیازێکی نییە ئەو ئۆفەرە قبوڵ بکات، چونکە دەیەوێت ئینزۆ بهێڵێتەوە، بەڵام چێڵسی تا کۆتایی پێداگری دەکات.
جێگای سەرنجە کە چێڵسی ٧ گرێبەستی ئەنجامداوه لهم زستانهدا، ئەوانیش بریتین لە: جواو فیلیکس، دەیڤد فۆفانا، ئەندرێ سانتۆس، بینۆیت بادیاچێل، نۆنی مادوکی، میخایلۆ مۆدریچ، و مالو جۆستۆ.
AM:10:56:30/01/2023
ئهم بابهته 1148
جار خوێنراوهتهوه