ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه شه‌ڕ له‌سه‌ر یاریزانێكى ئیتاڵى ده‌كه‌ن
وێستگە سپۆرت-
هه‌ردوو یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه ده‌یانه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ فیدریكۆ كێزاى ئه‌ستێره‌ى یۆڤانتۆس واژوو بكه‌ن.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی، فێدریکۆ کیێزا، هێرشبەری ئیتاڵی یۆڤانتۆس له پلانه‌كانى ڕیاڵ مه‌دریددایه.
کێیزا تا هاوینی 2025 گرێبەستی لەگەڵ یۆڤانتۆس هەیە، بەڵام ڕەنگە دۆخی سەختی یانە ئیتاڵییەکە ئاسانکاری بکات بۆ ڕۆیشتنی کیزا بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ.
كێزا تووشی پێکانێکی سەخت بوو کە نزیکەی ساڵێک لە یاریگاکان دوورکەوتەوە، چاک بووەوە و گەڕایەوە بۆ بەشداریکردن لەگەڵ تیپەکە، کە لەم دواییانەدا 15 خاڵ لە نمرەی کالچیۆ لێ كه‌مكرایه‌وه و سزا درا
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە یۆڤانتۆس دەیەوێت کەیزا بمێنێتەوە وەک بنەمایەک بۆ پرۆژەی داهاتووی
لاى خۆشییه‌وه ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی ئشكراى كردووه ، یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ش چاودێری دۆخى ئه‌و یاریزانه ده‌كات له‌گه‌ڵ یۆڤانتۆس ده‌یه‌وێت هاوینى داهاتوو به پاره‌یه‌كى كه‌م بیگوازێته‌وه.
PM:10:37:24/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 812
جار خوێنراوه‌ته‌وه