‌ڤیدیۆ.. كۆمپیته‌ره‌كانى ژاپۆن شكستیان به‌ ئه‌ڵمانیا هێنا

وێستگە سپۆرت-

هه‌ڵبژاره‌ى ژاپۆن 2-1 له‌ ئه‌ڵمانیاى برده‌وه‌ و سێ خاڵى گرنگى كۆكرده‌وه‌.

له‌ یارییه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى پێنجه‌مى مۆندیال هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ژاپۆن و ئه‌ڵمانیا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بونه‌وه‌، یارییه‌كه‌ 2-1 له‌ سودى ژاپۆن كۆتاییهات.

دوو گۆڵه‌كه‌ى ژاپۆن ڕیتسۆ دوان وئاسانۆ له‌ خوله‌كه‌كانى75 و 83 تۆماریان كرد و تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ى ئه‌ڵمانیاش گۆندۆگان له‌خوله‌كى 33 به‌ لێدانى سزا تۆمارى كرد.

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ ژاپۆن سێ خاڵى كۆكرده‌وه‌ و ئه‌ڵمانیاش یه‌كه‌م سێ خاڵى له‌ده‌ستدا.


PM:06:17:23/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 1268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری