‌هەواڵێكی خۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە

وێستگە سپۆرت-

  1. بەرشەلۆنە نزیکە لە گەڕانەوەی یەکێک لە ئەستێرەکانی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئینتەرمیلان، هەفتەی داهاتوو، لە چامپیۆنزلیگ.

بەگوێرەی رۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی، یۆلیس كۆندی بەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنە نزیكە لە گەڕانەوە بۆ ئەوەی جارێكی تر بەشداری لەگەڵ بارسا بكاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی پێكانەوە لە دوایین یارییەكان بەشداری نەكرد.

کۆندێ کەمپی هەڵبژاردەی فەرەنسا بەجێهێشتبوو، دوای ئەوەی ماسولکەی دوو سەری رانی چەپی بریندار بوو، لە یارییەکەی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەرامبەر نەمسا.

رۆژنامەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو: سەرەڕای رەشبینی بەرشەلۆنە لە پێكانەكەی كۆندی و ئەگەری ئامادەنەكردنی بۆ ماوەیەكی زۆر، بەڵام ئاماژەكان باشن سەبارەت بە گەڕانەوەی كۆندی هەفتەی داهاتوو”.

وە ئاماژەی بەوەشکردووە، گەڕانەوەی کۆندی زۆر نزیکە، ​​ڕوونیشیکردەوە، ئەگەر لە قۆناغی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگدا لە یاریی ئینتەرمیلاندا نەیتوانی ئامادە بێت، ئەوا بۆ یارییەكەی ڕیاڵ مەدرید ئامادە دەبێت.




PM:10:49:06/10/2022


ئه‌م بابه‌ته 488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌