‌ئامانجی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوول پشکنینی پزیشکی "نهێنی" لەگەڵ چێڵسی ئەنجام دا

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەڵمانیا ئاماژەیان بەوە کردووە کە یەکێک لە یاریزانە ئەڵمانییەکانی لایپزیگ پشکنینی پزیشکی نهێنی ئەنجامداوە بۆ ئەوەی لە هاوینی ٢٠٢٣دا بچێتە یانەی چێڵسی.


هەرچەندە لە هاوینی رابردوودا چێڵسی نزیكەی 300 ملیۆن پاوەندی خەرجكرد، یانەكە 10 گرێبەستی ئەنجامدا، لەوانە رەحیم ستێرلینگ، وێسلی فۆفانا، ئۆبامیانگ و مارك كۆكوریلا، بەڵام تۆد بۆهلی خاوەنی یانەی لەندەن پلانی بۆ گرێبەستی زیاتر دادەنێت.

بەپێی رۆژنامەی "بیڵد"ی ئەڵمانی، کریستوفر نکونکوی فەرەنسی، یاریزانی یانەی لایپزیگ، وەک ئامادەکارییەک بۆ گواستنەوەی بۆ یانەی چێڵسی لە هاوینی 2023 پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدا.

 لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە نکونکۆ لە مانگی ئەیلولی رابردوودا بە ئامادەبوونی یەکێک لە پزیشکەکانی چێڵسی پشکنینی پزیشکی نهێنی ئەنجامداوە، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ تەواوکردنی گواستنەوەی یاریزانانی یانەی چێڵسی لە هاوینی داهاتوودا.

رۆژنامەكە لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەو یاریزانە فەرەنسییە بەبڕی 60 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ لایپزیگ بەندێكی ئازادكردنی هەیە.

ئاماژە بەوەشکراوە، نکونکۆ کە بەهای بازاڕی بە ٨٠ ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت، لە ١٤٧ یاریدا لەگەڵ لایپزیگ لە کێبڕکێ جیاوازەکاندا بەشداری کردووە و ٥٣ گۆڵی تۆمارکردووە و ٤٨ ئەسیستیشی کردووە.

ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە یانەكانی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ ئارەزوویەكی زۆریان بۆ گواستنەوەی هەبوو.


PM:03:36:30/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌