‌ڤیدیۆ.. ڕۆما یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنى له‌م وه‌رزه‌ تۆمار كرد

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ى ڕۆما یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنى له‌ وه‌رزى ئه‌مساڵ تۆمار كرد و به‌ تاكه‌ گۆڵێك له‌ یانه‌ى سالێرنیتاناى برده‌وه‌.

له‌ یارییه‌كانى هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى خولى ئیتاڵى یانه‌ى ڕۆما بووه‌ میوانى سالێرنیتانا ، یارییه‌كه‌ 1-0 له‌ سودى ڕۆما كۆتاییهات.

تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ى ڕۆما كریستانتى له‌خوله‌كى 33 تۆمارى كرد.

به‌و شێوه‌یه‌ تیپه‌كه‌ى جۆزێ مۆرینۆ یه‌كه‌م سێ خاڵى به‌ ده‌ستهێنا.


AM:12:57:15/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌