‌ئیزبیلكویتا هۆكارى نه‌چوونى بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ ئاشكرا كرد

وێستگە سپۆرت-

سیزارئه‌زبیلكویتاى به‌رگریكارى یانه‌ى چێڵسى هۆكارى نه‌چوونى بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ ئاشكرا ده‌كات.

له‌ گواستنه‌وه‌كانى ئه‌م هاوینه‌دا زۆر نزیك بوو كه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ئیزبیكویتا بگوازێته‌وه‌ ، به‌ڵام له‌ دواساته‌كاندا ئه‌و یاریزانه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ چێڵسى نوێ كرده‌وه‌.

لەمیانی لێدوانێکیدا بۆ پێگەی فەڕمی یانەکەی، ئەزپیلیکوێتا وتى:ەڕاستی گفتوگۆ لەگەڵ بەرشەلۆنە كراوە، پێم وابوو ڕەنگە کاتی ئەوە هاتبێت بگەڕێمەوە ئیسپانیا بۆ ئەوەی ئەزموونێکی نوێ وەربگرمەوە .

ئیزبیلكویتا ده‌شڵێت: دواتر لەگەڵ ڕاهێنەر یانەکە و تۆد بویڵی سەرۆکی نوێ کۆبووەمەوە و تێگەیشتم کە یانەکە هێشتا وەک کاپتن ئەوەیان دەوێت  له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام بم و منیش بڕیارمدا لە یانەکەی بمێنێتەوە.


PM:08:48:08/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌