نوێترین لێدوانى لاپۆرتا پاش بردنه‌وه‌ى جامى خوان گامبه‌ر
وێستگە سپۆرت-
خوان لاپۆرتاى سه‌رۆكى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه نایه‌وێت قسه له‌سه‌ر مێسیى بكات و ده‌ڵێت له‌سه‌ر برایسوایت و ئۆمتیتی پێویسته یانه‌كه جێبهێڵن.
له لێدوانێكیدا پاش بردنه‌وه‌ى جامى خوان گامبه‌ر لاپۆرتا وتى: مێسی یاریزانی پاریسە من نامەوێ هیچ شتێكی لەسەر بڵێم، پەیوەندیمان لەگەڵ ئەو و خێزانەكەی باشە.
لاپۆرتا ده‌شڵێـ: ئۆمتیتی و برایسوایت گرێبەستیان لەگەڵ ئێمە هەیە، بەڵام دەزانن كە ڕاهێنەر پشتیان پێ نابەستێت و باشترە بڕۆن.
لاپۆرتا له درێژه‌ى قسه‌كانیدا وتى: كارێكی باشمان كردووە و گرێبەستی گەورەمان كردووە، تیپێكی ڕكابەری باشمان دروستكردووە، بەڵام هێشتا كارەكانمان تەواو نەبووە، هەندێ یاریزانی تر دەڕۆن و بێگومان گرێبەستێكی تر بەڕێوەیە.
له باره‌ى دی یۆنگیشه‌وه وتى : دی یۆنگ یاریزانێكی گرنگەو دەمانەوێت لەگەڵمان بمێنێتەوە.
AM:10:47:08/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1336
جار خوێنراوه‌ته‌وه