ورده‌كارى گرێبه‌ستى شێركۆ كه‌ریم له‌گه‌ڵ كوه‌یتى كوه‌یتى ئاشكرا ده‌بێت
وێستگە سپۆرت-
به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى یانه‌ى كوه‌یتى كوه‌یتى گواستنه‌وه‌ى شێركۆ كه‌ریمى یاریزانى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقیان بۆ ڕیزه‌كانیان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یاندراوێكى فه‌رمیدا یانەی کوەیتی کوەیتی ئاشكراى كردووه كه لەسەر داوای رادان گاسانین راهێنەری کرواتی ئێستای یانەکە گرێبەستی لەگەڵ شێرکۆ کەریم یاریزانی ٢٥ ساڵانی یانەی هەولێر واژۆ کردووە،
به پێی زانیارییەکان گرێبەستەکەی شێرکۆ بۆ ماوەی یەک وەرز بەرامبەر نزیکەی ٥٢٠ ملیۆن دیناری عێراقییە، کە وەرزی رابردوو شێرکۆ بە ١٥٠ ملیۆن دینار بۆ ماوەی وەرزێک گرێبەستی لەگەڵ یانەی هەولێر واژۆکردبوو.
شێرکۆ دوای ئاسۆ رۆستەم، دەبێتە دووەم یاریزانی کورد لەم ساڵدا بچێتە ریزی یانەکانی کوەیت کە پێشتر لە سویسرا دەستی بە یاریی کردووە و یاریی بۆ گراسهۆپەری سویسری کردووە
PM:07:02:26/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 1624
جار خوێنراوهتهوه