گالتییە: هیچ یاریزانێك لە پاریس سانجێرمان گەورەتر نییە
وێستگە سپۆرت-
كریستۆڤەر گالتییە ی ڕاهێنەری نوێی پاریس سانجێرمان دەڵێت هیچ یاریزانێك لە یانەكە گەورەتر نییە نیماریش بە گرنگ دەزانێت بۆ
پێكهاتەكەی.
پاش ناساندنی وەكو ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان و لە لێدوانێكیدا كریستۆڤەر گالتییەی ڕاهێنەری یانەی پارس سانجێرمان وتی: دەزانم یانەكە ئامانجی گەورەی هەیە و منیش ئامادەم بۆ بەدیهێنانی تەواوی ئامانجەكانی یانەكە.
لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا گالتییە پەیامێكی ئاڕاستەی یاریزانەكانی كردو و وتی: هەر یاریزانێك چەند گەورە بێت نابێت خۆی لە یانەكە پێ گەورەتر بێت چونكە شوێنی لە یانەكەمان نابێتەوە و پاریس لە هەموو یاریزانەكان گەورەترە.
گالتییە لە بارەی داهاتووی نیمارەوە وتی دەمەوێت نیمار لە یانەكەمان بەردەوام بێت و ئەو یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی جیهان و هەموو ڕاهێنەێك حەزدەكات یاریزانێكی وەكو نیماری هەبێت.
لە كۆتایشدا ئەو ڕاهێنەری ستایشی ئاستی مباپێی كرد و وتی یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی جیهان و هیوادارم وەكو وەرزی ڕابردوو یەكلایی كەرەوە بێت.
PM:10:39:05/07/2022
ئهم بابهته 1972
جار خوێنراوهتهوه