‌بەرشەلۆنە بەرانبەر یانەیەكی مەكسیكی جامی خوان گامبەر ئەنجام دەدات

وێستگە سپۆرت-

دواجار یانەی بەرشەلۆنە یانەیەكی دەسكەوت تا ئەوەی یاری جامی خوان گامبەری بەرانبەر ئەنجام بدات.

لە ماوەی ڕابردوودا یانەی بەرشەلۆنە داوای لە هەریەكە لە یانەكانی ئەی سی میلان و رۆمای ئیتاڵی كرد بۆ ئەنجامدانی یاری دۆستانەی جامی خوان گامبەر هەردوو یانە ئیتاڵیەكە ئەو داواییەی یانە كەتەلۆنییەكەیان ڕەتكردەوە.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی بەرشەلۆنە ئاشكرای كردووە كە لەگەڵ یانەی بۆماسی مەكسیكی گەیشتونەتە ڕێكەوتن بۆ ئەنجامدانی یاری دۆستانەی جامی خوان گامبەر كە یانەی بەرشەلۆنە هەموو ساڵێك پێش دەستپێكی وەرزی نوێ ئەنجامی دەدات..

بڕیارە یارییەكە لە حەوتی مانگی هەشتی داهاتوو لە یاریگای یانەی بەرشەلۆنە ئەنجام بدرێت.


PM:10:34:05/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری