مانچستهر سيتى شوێنگرهوهى ڕهحیم سترلینگى دیارى كردووه
وێستگە سپۆرت-
یانهى مانچستهر سیتى دهیهوێت سێرجى گنابرى بكاته جێگرهوهى رهحیم سترلینگى ئهستێرهى هێڵى پێشهوهى یانهكهى.
ڕۆژنامەى دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، یانەى مانچستەر سیتی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەى سێرجی گنابری لە بایرن میونشنەوە دەسپێکردەوە تا سوو لە تواناکانی وەربگرێت لە ئەگەری چوونی ستێرلینگ بۆ چێڵسی و یەکلابوونەوەى چوونی جیسۆس بۆ ئارسناڵ.
دەیلی مەیل بڵاویشیکردەوە، گنابری گرێبەستێکی یانەکەى بە 200 هەزار پاوەندی هەفتانە بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى ڕەتکردووەتەوە کە لە هاوینی 2023 کۆتایی دێت، ئەوەش یانەکەى ناچارکردووە بیر لەهەر گرێبەستێک بکاتەوە کە لەسەروو 35 ملیۆن پاوەند پێشکەشی دەکرێت.
AM:11:06:04/07/2022
ئهم بابهته 2348
جار خوێنراوهتهوه