پاریس سانجێرمان یه‌كه‌م گرێبه‌ستى هاوینه‌ى ئه‌نجامدا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ڕه‌نسى یه‌كه‌م گرێبه‌ستى هاوینه‌ى ئه‌نجامداو گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ڤیتینیاى یاریزانى یانه‌ى پۆرتۆ واژوو كرد.
ڕۆژنامەی لو پاریس‌یان دوپاتیکردەوە ڤیتینیای یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی پۆرتۆی پورتوگالی پشکنینە پزیشکیەکانی یانە پاریسیەکەی بە سەرکەوتووی تێپەڕاندووە و بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان واژوو ده‌كات..
ڕۆژنامه‌كه ده‌شڵێت : گواستنەوەی ئەو یاریزانە پورتوگالیە نزیکەی 40 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانە پاریسیەکە کەوتووە کە ئەوەش نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بوو لەگەڵ یانەی پۆرتۆ.
ڤیتینیای پورتوگالی وەرزی ڕابردوو بەشداری لە 30 یاری یانەکەیدا کرد و توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات و سێ گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی دروستبکات.
PM:09:25:30/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 1836
جار خوێنراوه‌ته‌وه