‌تۆتنهام یاریزانێكی بەرشەلۆنەی دەوێت

وێستگە سپۆرت-

كلیمنت لێنگلێتی بەرگریكاری فەرەنسی یانەی بەرشەلۆنە ئەم هەفتەیە داهاتووی خۆی یەكلایی دەكاتەوە و بەرشەلۆنەش هیوادارە ڕەزامەندی بە یانەیەكی ئینگلتەرا بدات.

بە پێی قسەی میدیاكان بێت چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەر بە لێنگلێتی ڕاگەیاندووە كە دەبێت یانەیەكی دیكە بدۆزێتەوە، چونكە لە پڕۆژەی یانەكە شوێنی نابێتەوە.

ڕۆژنامەی موندۆی كەتەلۆنی لە هەواڵێكدا ئاشكرای كردووە، چەند ڕۆژێك پێش ئێستا یانەی تۆتێنهام پێشنیاری خۆی بۆ گواستنەوەی لینگلێت پێشكەش كردووە، بەڵام تا ئێستا یاریزانەكە هیچ وەڵامێكی نەداوەتەوە.

ئەو ڕۆژنامە كەتەلۆنییە ڕێ‌شیگەیاندووە، یانەكەی لەندەن مۆڵتیان بە لینگلێت داوە كە پێویستە لە ماوەی ئەم هەفتەیدا و بە دیاریكراوەی لە 48 كاتژمێری داهاتوو وەڵامی خۆی بداتەوە.

لە كۆتایدا موندۆ دەڵێت، ڕۆیشتنی یاریزانەكە كارئاسانی زۆر بۆ بەرشەلۆنە دەكات، چونكە زیاتر لە 10 ملیۆن یۆرۆ كە مووچەی یاریزانەكە بووە و یانەكە لەو مووچە زۆر ڕزگاری دەبێت، جیا لەوەش ئۆمتیتی و مینگوێزاش ئاگاداركراونەتەوە یانەكە بۆ خۆیان بدۆزنەوە.


PM:10:20:28/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌