‌ڤیدیۆ.. ئیسپانیا به‌ زه‌حمه‌ت له‌ سویسراى برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا به‌ زه‌حمه‌ت و1-0 له‌ سویسراى برده‌وه‌.

له‌ یارییه‌كانى جه‌وله‌ى سێیه‌مى پاڵه‌وانێتى نه‌یشنلیگ و له‌ كۆمه‌ڵه‌ى دووى ئاستى ئه‌ى ئیسپانیا بووه‌ میوانى سویسرا، یارییه‌كه‌ 1-0 له‌ سودى ئیسپانیا كۆتاییهات.

تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ى ئیسپانیا پابلۆ سارابیا له‌ خوله‌كى 13 تۆمارى كرد.

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ خاڵه‌كانى ئیسپانیا بووه‌ پێنج خاڵ و له‌ پله‌ى دووه‌مدایه‌ و سویسراش هیچ خاڵێكى نییه‌ و له‌ دوا پله‌دایه‌.


AM:12:24:10/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 2412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌