پاریس گرێبه‌ستێكى پێشكه‌شى مباپێ كردووه كه شایه‌نى ڕه‌تكردنه‌وه نییه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ڕه‌نسى نوێترین ئۆفه‌ر پێشكه‌شى كیلیان مباپێ ده‌كات كه شایه‌نى ڕه‌تكردنه‌وه نییه.
له‌و باڕه‌یه‌وه ئیدۆ ئاگێری ڕۆژنامەنوسی ئیسپانی و نزیك له ڕیاڵ مه‌درید ده‌ڵێت پڕۆژە نوێیەكەی پاریس ڕای مباپی گۆڕیوە.
ئه‌و ڕۆژنامه‌سه ده‌ڵێت بەپێی پڕۆژە نوێیەكە بێت مباپی ڕۆڵی دەبێت لە كڕینی یاریزان و دانانی ڕاهێنەرداجگە لەوه‌ى موچەیەكی زەبەلاح و پارەیەكی زۆریش وەك پاداشت پێ ده‌درێت.
له كۆتایشدا ئاگێر ده‌ڵێت هەموو ئەمانە مباپی دوودڵ كردوە لە جێهێشتنی پاریس
AM:10:38:19/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1000
جار خوێنراوه‌ته‌وه