مێسى داواى له یانه‌كه‌ى هه‌یه
وێستگە سپۆرت-
مێسى به ناڕاسته‌وخۆ داواى لابردنى پۆچیتینۆ ده‌كات له یانه‌ى پاریس سانجێرمان و هیچنانى ڕاهێنه‌رێك كه بتوانێت سه‌ركه‌وتنى زیاتر به یانه‌كه ببه‌خشێت.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی نووسیویەتی، لیۆ مێسی شکستی یانه‌كه‌ى لە چنینەوەی ناسناوەکانی ئەم وەرزەدا بۆ ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەر گەڕاندووەتەوە، کە ستراتیژێکی دیاریکراوی نەبووە و ڕاهێنه‌رێكى گونجاو نه‌بووه بۆ یانه‌كه.
لیكیپ ده‌ڵێت مێسی داوای گرێنتی لە بەرپرسانی یانه‌كه‌ى کردووە، داواکار بووە بۆ وەرزی نوێ ڕاهێنەرێکی بەتوانا و ئەزمووندار دابین بکەن، لە توانایدا بێت بەرەو سەرکەوتنیان ببات، لە بەرامبەر ئەو داواکارییەشدا بەڵێنی داوە هەموو وزەی خۆی لەپێناو چنینەوەی ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەکار بخات.
AM:12:15:19/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 908
جار خوێنراوه‌ته‌وه