‌ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی لیكیب بۆ ئەم وەرزەی مێسی

وێستگە سپۆرت-


رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی ڕاپۆرتێكی وردی لەسەر ژیان و شێوازی یاریكردنی میسی كردووەلە وەرزی ئەمساڵدا كە بە زۆری خاڵەكان دژی ئەو یاریزانانەن بەم شێوەیە.
بەم جۆرەیە:
1- پەیوەندی نێوان مێسی و مباپێ باشە و بەردەوام گفتووگۆ دەكەن لە ڕاهێنانەكاندا

2- بۆ ماوەی چوار مانگ مێسی خەیاڵی لای یاریكردن نەبووە بەڵكو خەیاڵی لای ئەوە چۆن خۆشترین ژیان بۆ خێزانەكەی دابین بكات لە فەڕەنسا
3-میسی زۆر كەسێكی كراوە نییە و هاوڕێشی زۆر نییە، هاوڕێ نزیكەكانی ئەو نێیمار و دی ماریا و پاریدێسن

4-میسی و پۆچتینۆ پەیوەندییەكی پیشەگەرانەیان هەیە و هیچ شتێكی تر پێكەوەیان گرێ نادات خەمی داهاتووی ئەو ڕاهێنەرەشی نییە.


5- مێسی بۆ وێنەگرتن لەگەڵ ئەنتۆنێلا و منداڵەكانی لە ئوتومبیلەكەی دانابەزێت كە هەندێك ئێوارە دەچنە دەرەوە ئەو لە دوورەوە دەوەستێت تا خەڵك لێی كۆنەبێتەوە.

6-كاتێك میسی گەیشتە پاریس، سەرسام بوو لەو پێشوازییە گەرمەی كە لێیكرا، بەڵام كاتێكیش بە ڕیاڵ دۆڕان و دواتر بەشێك لەهاندەران فیكەیان بۆ لێدا زۆر توڕە بوو، ئەو هەرگیز پێشتر دۆخی وای نەبینیبوو.


PM:12:34:18/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌