‌لاپۆرتا: هەرگیز 50 ملیۆن وەكو موچە نادەین بە یاریزان

وێستگە سپۆرت-

خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە بە ناڕاستەوخۆ تانە لە ڕیاڵ مەدرید دەدات و دەڵێت هەرگیز ئامادە نین 50 ملیۆن یۆرۆ وەكو موچە بدەینە یاریزانێك.

لە ماوەی ڕابردوودا زۆرێك لەسەرچاوەكان باسیان لە هاتنی مباپێ و وردەكاری گرێبەستی ئەو یاریزانە فەڕەنسییە كردووە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بە تایبەت كە ڕۆژنامەكان دەڵێت ڕیاڵ مەدرید ساڵانە 50 ملیۆن دەداتە مباپێ.

 لە لێدوانێكیدا بۆ ڕادیۆی ماركا لاپۆرتا دەڵێت: هەندێك یاریزان هەن كە هەرگیز نامانەوێت گرێبەستیان لەگەڵ بكەین هەتا ئەگەر پارەیەكی زۆریشمان لەبەردەستدا بێت. 

لاپۆرتا دەشڵێت: نامانەوێت جارێكی دیكە خۆمان توشی موچەی زۆر بكەینەوە و دەمانەوێت بەرنامەیەك لە یانەكە پەیڕەو بكەین كە هاوسەنگی بپارێزێت. 

لاپۆرتا ئاشكراشی كرد كە یاریزانێكی وەكو مباپێ لە لوتكەدایە بێگومان داوای 40 یان 50 ملیۆن یۆرۆ دەكات بۆ ساڵێك.

لە كۆتایشدا لاپۆرتا وتی: پێوێستە ئەم ئەستێرانە ببنە سەرمەشق بۆ یاریزانە لاوەكان بە تایبەتی لە ڕووی ئەوەی كە موچەیەكەیان هێندە جیاوازییەكی زۆری نەبێت لەگەڵ یاریزانەكانی تردا.


PM:11:20:17/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌