‌بەرشەلۆنە دەستبەرداری سێ یاریزانی دەبێت

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە لە بارەی چوار بەرگریكارەكەیەوە بڕیاری كۆتایی دا و دەستبەری سیانیان دەبێت بە ناچاری گرێبەستی یەكێكیان نوێ دەكاتەوە.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی و نزیكی یانەی بەرشەلۆنە ئاشكرای كردووە كە بەرپرسانی بەرشەلۆنە هەریەكە لە سامیۆل ئۆمتیتی فەڕەنسی و كلیمۆنت لینگلێتیان ئاگادار كردۆتەوە كە لە پلانەكانی وەرزی داهاتووی یانەكە نین و پێویستە لەسەریان لە ئێستاوە یانەیەك بۆ خۆیان بدۆزنەوە.

سپۆرت ئاشكرای كردووە كە جگە لەو دوو بەرگریكارە یانە كەتەلۆنییەكە بە دڵنیایی دەستبەرداری تواناكانی سێرجینۆ دێستی ئەمریكیش دەبێت . 
لە كۆتاشدا سپۆرت ئاماژەبەوە دەكات كە بەهۆی دەستبەرداربون لە دێست بەرشەلۆنە بۆدنی دانی ئەلڤێس بە ناچاری و بۆ یەك وەرزی دیكە درێژە دەكاتەوە.


PM:11:17:17/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌