بۆ پڕۆژه‌یه‌كى گه‌وره مۆرینیۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه پرێمه‌رلیگ
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى نیوكاسڵى ئینگلیزى ده‌یه‌وێت جۆزێ مۆرینۆى پوروتوگالى و ڕاهێنه‌رى یانه‌ى ڕۆما بگه‌ڕێنێته‌وه پرێمه‌رلیگ و سه‌ركردایه‌تى پڕۆژه نوێییه‌كه‌ى به‌و ڕاهێنه‌ره ببه‌خشێت.
نیوکاسڵ، دوای لەبەرگرتنەوەی لەلایەن سەرمایەدارە سعوودییەکان لەنیوەی دووهەمی خولی نایابی ئینگلیزی ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە بەسەرکردایەتی ئیدی هاو، بەڵام ئەمانە ئەو ئەنجامانە جێی خواستی محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودییە نین و دەیەوێ بەهێنانی مۆرینهۆ یانەکەی بباتەوە نێو کێبڕکێی زلهێزەکانی پرێمەرلیگ.
ڕۆژنامه‌ى ماركاى ئیسپانی ئاماژەی بەو پلانەی بەرپرسانی یانە ئینگلیزییەکە کردووە و دەڵێت: بەرپرسانی نیوکاسڵ سەرجەم داواکارییەکانی مۆرینهۆ جێبەجێ دەکەن، چەند یاریزانی بوێت بۆی دەگوازنەوه ریزی یانەکە.
ماڕکا باسى له‌وه‌ش كردووه کە تائێستا هیچ جوڵەیەک لەو باریەوە لەلایەن راهێنەرە پۆرتوگالییەکە نییە.
AM:11:01:17/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 540
جار خوێنراوه‌ته‌وه