ڤیدیۆ.. وێستهام بردنه‌وه‌كانى مان سیتى ڕاگرت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى وێستهام بردنه‌وه‌كانى یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى ڕاگرت و ناچار به یه‌كسانبوونى كرد.
له یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 37ى خولى ئینگلیزى یانه‌ى وێستهام میواندارى مانچسته‌ر سیتى كرد، یارییه‌كه 2-2 كۆتاییهات.
دوو گۆڵه‌كه‌ى وێستهامجارۆد بۆین له خوله‌كه‌كانى24 و45 تۆماری كرد و دوو گۆڵه‌كه‌ى سیتی گریلیش و كۆفال به هه‌ڵه له خوله‌كه‌كانى49 و 69 تۆماریان كرد ، له خوله‌كى 85یش ڕیاز مه‌حره‌ز لێدانێكى سزاى له ده‌ستدا.
به‌و ئه‌نجامه خاڵه‌كانى مان سیتى بووه 90 خاڵ و له پله‌ى یه‌یه‌كه‌مدایه و وێستهامیش به 56 خاڵ له پله‌ى حه‌وته‌مدایه.
PM:05:56:15/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1744
جار خوێنراوه‌ته‌وه