ڤیدیۆ.. تۆتنهام له ئارسیناڵى برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى تۆتنهام 3-0 له ئارسیناڵى برده‌وه وجیاوازى خاڵه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه كرده یه‌ك خاڵ.
له یارییه‌كى دواخراوى هه‌فته‌ى 22ى خولى ئینگلیزى یانه‌ى تۆتنهام میواندارى ئارسیناڵى كرد، یارییه‌كه 3-0 له سودى تۆتنهام كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانى تۆتنهام هارى كین دوو گۆڵ و سۆن مین له خوله‌كه‌كانى22 و 37 و 47 تۆماریان كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانى تۆتنهام بووه 65 خاڵ و له پله‌ى پێنجه‌مدایه به جیاوازى خاڵێك له دواى ئارسیناڵ كه به 66 خاڵ پله‌ى چواره‌مى گرتووه.
PM:11:46:12/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 1816
جار خوێنراوه‌ته‌وه