سیروانى نوێ بووه پاڵه‌وانى خولى نایابى كوردستان
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى سیروانى نوێ بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوویدا بووه پاڵه‌وانى خولى نایابى كوردستان پاش بهرانبهربونى له‌گه‌ڵ شیروانه.
ئه‌مڕۆ لە یارییەکانی گەڕی 28ـی خولی نایابی کوردستان سەرجەم یارییەکان لە یەک کاتدا بەڕێوەچوو، یانەی سیروانی نوێ پێش کۆتایی هاتنی خولەکە بە دوو هەفتە ناسناوەکەی یەکلا کردەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2021 _ 2022، کاتێک بە ئەنجامی گۆڵێک لەگەڵ یانەی شێروانە یەکسان بوو.
ئه‌نجامى یارییه‌كانى تریش به‌م شێوه‌یه بوو
سەیدسادق 3 پێشمەرگەی هەولێر 1
زاخۆ 1 ئارارات 2
دهۆک 1 دەربەندیخان 1
نەورۆز 1 سۆران 1
هەولێر 1 چەمچەماڵ 0
شێروانە 1 سیروانی نوێ 1
شەقڵاوە 2 هەندرێن 1
PM:06:17:10/04/2022
ئه‌م بابه‌ته 976
جار خوێنراوهتهوه