هه‌ندرێن دیارییه‌كه‌ی دهۆكی ڕه‌تكرده‌وه و له‌گه‌ڵ ئارارات یه‌كسان بوو
وێستگە سپۆرت-
لە خولی نایابی کوردستان، سیروانی نوێ بە دهۆک دۆڕا و هەندرێن و ئاراراتیش یەکسانبوون و دەربەندیخانیش پێنج گۆڵی لە هەولێر کرد.
لە گەڕی 26ی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان، یانەی دهۆک لە یاریگای خۆیدا، میوانداری یانەی سیروانی نوێی پێشەنگی ڕیزبەندی کرد و یارییه‌كه 2-1 له سودی دهۆكی خاوه‌ن ماڵ كۆتاییهات.
له لایه‌كی تره‌وه یانه‌ی هه‌ندرێن نه‌یتوانی سود له شكسته‌كه یانه‌كه‌ی شاری سلێمانی وه‌رگرێت وله‌گه‌ڵ ئارارات 0-0 یه‌كسان بوو.
بەم ئەنجامانە، سیروانی نوێ بە 47 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکەدایە و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ هەندرێنی پلەی دووەم بۆ پێنج خاڵ کەمبووەوە، سەیدسادقیش لە پلەی سێیەمدایە و 39 خاڵی هەیە.
PM:09:15:31/03/2022
ئه‌م بابه‌ته 1164
جار خوێنراوه‌ته‌وه