سیروانی نوێ یاری لوتكه‌ی له هه‌ندرێن برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی سیروانی نوێ یاری لوتكه‌ی له یانه‌ی هه‌ندرێن برده‌وه و چووه پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 23ی خولی نایابی كوردستان یانه‌ی سیروانی نوێ میوانداری هه‌ندرێنی كرد ، یارییه‌كه به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له سودی سیروانی نوێی خاوه‌ن یاریگا كۆتاییهات و تاكه گۆڵه‌كه‌ش باكۆر عومه‌ر له‌سه‌ره‌تای تایمی دووه‌م تۆماری كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی سیروانی نوێ بووه 43 خاڵ و چووه پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی و هه‌ندرێنیش به40 خاڵ دابه‌زییه پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی.
PM:07:47:09/03/2022
ئه‌م بابه‌ته 2324
جار خوێنراوه‌ته‌وه