‌نەورۆز و قاسم یەكسان بوون

وێستگە سپۆرت-

یانەی نەورۆز خاڵێكی گرنگی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەست هێنا و لەگەڵ قاسم یەكسان بوو.

لە یاری دەستپێكی هەفتەی 25ی خولی نایابی عێراق ، نەورۆز لەسەر یاریگای كفل بووە میوانی قاسم ، لە نیوەی یەكەمی یاریەكە هەردوو یانە بە ئاستێكی تارادەیەك لە یەكەوە نزیك دەركەوتن لە خولەكی 44 و پێش كۆتایی هاتنی نیوەی یەكەم  ئەحمەد توركی توانی قاسم بە گۆڵی یەكەم پێشبخات.
لە نیوەی دووەم  لە خولەكی 65  ئاسۆ ڕۆستەمی ئەنجامەكەی بۆ نەورۆز یەكسان بكاتەوە.

بەم شێوەیە نەورۆز بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ یەك خانە پاشەكشەی كرد و هاتە پلەی چواردەم و قاسمیش بە خاڵێك كەمتر لە پلەی پازدەمە.


PM:07:26:08/03/2022


ئه‌م بابه‌ته 892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌