نه‌ورۆز و هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد
وێستگە سپۆرت-
له خولی نایابی عێراق نه‌ورۆز و هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد وزاخۆ یه‌كسان بوو.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 24ی خولی نایابی عێراق یانه‌ی نه‌ورۆز له یاریگای خۆی ڕووبه‌ڕووی سه‌ناعه بوه‌وه ، یارییه‌كه 4-1 له سودی نه‌ورۆز كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی نه‌ورۆز حسێن ئیبراهیم و بینیامین ئه‌كور دوو گۆڵ و ئاسۆ ڕۆسته‌م له خوله‌كه‌كانی 29 و 33 و86 و 89 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی دیوانییه‌ش ماجد له‌فته له خوله‌كی49 تۆماری كرد.
له یارییه‌كی تردا یانه‌ی زاخۆ میوانداری شورته‌ی كرد و یارییه‌كه به یه‌كسانی و1-1 كۆتاییهات.
لای خۆشییه‌وه یانه‌ی هه‌ولێر توانی 4-2 شكست به یانه‌ی دیوانییه بهێنێت.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی نه‌ورۆز بووه 26 خاڵ و له پله‌ی 13 هه‌مدایه و هه‌ولێریش به 29 خاڵ له پله‌ی ده‌یه‌مدایه و زاخۆش له پله‌ی حه‌وته‌مدایه به 36 خاڵ
PM:08:02:02/03/2022
ئه‌م بابه‌ته 1888
جار خوێنراوه‌ته‌وه