‌هۆكاری‌ نه‌چوونی‌ دی لێخت بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ ئاشكرا ده‌بێت

وێستگە سپۆرت-

جیرارد پیكی هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ نه‌هاتنی‌ ماتیاس دی لێختی‌ هۆڵندی‌ و به‌رگریكاری‌ یۆڤانتۆس بووه‌ بۆ یانه‌ی‌  به‌رشه‌لۆنه‌.

ڕۆژنامەی سپۆرتی‌ كه‌ته‌لۆنی‌  لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە كە دیلێخت شەیدای ئەوە بوە بێتە بەرشەلۆنە، بەڵام قسەی جێرارد پیکی بەرگریکاری بەرشەلۆنە کاتێک لە هۆتێلێکی کاریبی کۆبونەوە لە کاتی دانوستانەکاندا کە وای لێکرد مێشکی بگۆڕێت.

ڕۆژنامەکە ڕونیکردەوە کە پیکی دی لێختی بێ هیوا کرد، کاتێک پێی ڕاگەیاند کە زۆر یاری لەگەڵ تیمی کاتالان ناکات.

سپۆرت بڵاویکردەوە کە ئەو گەنجە هۆڵەندییە هەستی بە هەڕەشە كردوە لە قسەکانی پیکی-دا، بەتایبەتی لەو کاتەوەی کە لە هەمان شوێندا یارییان دەکرد، بۆیە ئەو یاریزانە بڕیاریدا بچێتە یۆڤانتۆس.

ڕۆژنامەکە لە كۆتایدا نوسیویەتی پیکێ ئەو بابەتەی ڕەتكردوەتەوە، بەڵام ئەوەشی ئاشكراكردوە كە دی لێخت درۆ لەگەڵ بریكاری كارەكانی مینۆ ڕایۆلا ناكات.


PM:10:35:07/02/2022


ئه‌م بابه‌ته 1552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌