زیدان به مه‌رج ده‌بێته ڕاهێنه‌ری پاریس سانجێرمان
وێستگە سپۆرت-
زه‌ینه‌دین زیدان به مه‌رجی گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئاماده‌یه ببێته ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان.
رۆژنامەکانی بەریتانیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە زیدان داواکارییەکانی خستووەتە سەر مێزی بەرپرسانی پاریس سانجێرمان و یەکەم داواکارییەکەی گرێبەستکردنە لەگەڵ رۆناڵدۆ.
ئەو رۆژنامانە دەڵێن زینەدین زیدان دەیەوێت ئەو دۆخە بقۆزێتەوە کە کریستیانۆ لەگەڵ مانچێستەر یونایتد پێدا تێدەپەڕێت، کە ئێستا لەگەڵ یانەکەی دڵخۆش نییە.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، لەو بارەیەوە نووسیویەتی "زیزۆ پێیوایە کریستیانۆ، کە تەمەنی گەیشتووەتە 37 ساڵ، زۆر پێویستە لەو تیپەدا یاری بکات کە سەرپەرشتی مەشقەکانی دەکات، زێدەباری ئەو پەیوەندییە بەهێزەی لە دەرەوە و ناوەوەی یاریگەدا لە نێوانیاندا هەیە و چه‌ندین ده‌سكه‌وتیان پێكه‌وه بردۆته‌وه.
PM:06:37:07/02/2022
ئه‌م بابه‌ته 3068
جار خوێنراوه‌ته‌وه