‌تیروپشكى قۆناغى 16ى جامى یه‌كێتى ئینگلته‌را ڕاكێشرا

وێستگە سپۆرت-

یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا تیروپشكی قۆناغی 16ی جامی یەكێتی ئینگلتەرای ڕاكێشا، لەو قۆناغەدا یانەی مانچستەر سیتی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی پیتەربۆرۆ یاریدەكات، لیڤەرپولیش رووبەرووی نۆرێچ سیتی دەبێتەوە.

یەكێتی تۆپی پێی ئینگڵتەرا تیروپشكی قۆناغی 16ی جامی یەكێتی ئینگڵتەرای راكێشاو لە رووبەروونەوەكانیش :

چێڵسی بەرامبەر لوتۆن تاون یاری دەكات و ،یانەی میدلزبرەش كە لە قۆناغی پێشوودا مانچستەر یونایتدی تێپەڕاند بەرامبەر یانەی تۆتنهام یاریدەكات.

یانەی لیڤەرپولیش كە لە یانەی كاردیف سیتی بردەوە بەرامبەر نۆرویچ سیتی یاریدەكات، ساوسامتتۆن و وێستهامیش رووبەڕووی یەكدەبنەوەهەروەها یانەی مانچستەر سیتی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی پیتەربۆرۆ یاری دەكات

نۆتنگهامیش رووبەڕووی یانەی هیدێرسفێلد تاون دەبێتەوە ،بریاریشە یارییەكانی قۆناغی 16ی جامەكە لە 28ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت.


AM:11:23:07/02/2022


ئه‌م بابه‌ته 848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری