‌ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مه‌درید دووخاڵی‌ به‌رانبه‌ر ئێڵچی‌ له‌ ده‌ستدا

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید دوو خاڵی‌ به‌رانبه‌ر ئێڵچی‌ له‌ ده‌سستدا و به‌ زه‌حمه‌ت له‌گه‌ڵیدا یه‌كسان بوو.

له‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ 22ی‌ خولی‌ ئیسپانی‌ ڕیاڵ مه‌درید میوانداری‌ ئێڵچی‌ كرد ، له‌ خوله‌كی‌ 33 بنزیمه‌ لێدانێكی‌ سزای‌ بۆ ڕیاڵ مه‌درید له‌ ده‌ستدا و  له‌خوله‌كی‌ 42 لۆكاس بۆبی‌ گۆڵی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ ئێڵچی‌ تۆماركرد و تایمی‌ یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه‌ كۆتایهات. له‌ تایمی‌ دووه‌مداو له‌خوله‌كی‌ 76 میلا گۆڵی‌ دووه‌می‌ بۆ ئێڵچی‌ زیاد كرد ، له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 82 و 90 مۆدریج و میلیتاو دوو گۆڵیان بۆ ڕیاڵ مه‌درید تۆماركرد و یارییه‌كه‌ به‌ یه‌كسانی‌ كۆتاییهات.

به‌و ئه‌نجامه‌ خاڵه‌كانی‌ ڕیاڵ مه‌درید بووه‌ 50 خاڵ و له‌ پێشه‌نگی‌ ڕیزبه‌ندی‌ دایه‌ .


PM:08:44:23/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 1064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری