‌پاریس سانجێرمان ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ گرنگی‌ له‌ ده‌ستدا

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمانی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ تواناكانی‌ مباپێی فه‌ڕه‌نسی‌ و ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌هۆی‌ پێكانه‌وه‌ له‌ ده‌ستده‌دات.

یانەی‌ پاریس سان جێرمانی‌ فەڕەنسی‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ فه‌رمیدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ كه‌ کیلیان مباپێی‌ هێرشبەری‌ یانەکەی‌ توشی‌ پێکانی‌ ماسولکەیی‌ بووە و هەینی‌ داهاتوو ڕاگەیەندراوێکی‌ تر لەسەر بەرەوپێشچوونی‌ پێکانەکەی‌ بڵاودەکەنەوە.

به‌مه‌ش ئه‌و یاریزانه‌ له‌ یاری‌ یانه‌كه‌ی‌ به‌رانبه‌ر ریمس ئاماده‌ی یاریكردن نابێت كه‌ یه‌كشه‌می‌ داهاتوو یارییه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت,


PM:11:06:19/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 1292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری