‌ڤیدیۆ.. میلان به‌ سپیزیا دۆڕا

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ میلان دووچاری‌ شكستێكی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو هات و 2-1 به‌ ینه‌ی‌ سپیزیا دۆڕا.

له‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ 22ی‌ خولی‌ یانه‌كانی‌ ئیتاڵیا میلان میوانداری‌ یانه‌ی‌ سپیزیای‌ كرد ، یارییه‌كه‌ 2-1 له‌ سودی‌ سپیزیا كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی‌ سپیزیا ئگۆدیلۆ و جیاسی‌  له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 64 و 95 تۆماریان كرد و تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی‌ میلانیش لیاو له‌ خوله‌كی‌ 46 تۆماری‌ كرد.

به‌و ئه‌نجامه‌ خاڵه‌كانی‌ میلان له‌ 48 خاڵدا مایه‌وه‌ و له‌ پله‌ی‌ دووه‌مدایه‌  و سپیزیاش 22 خاڵی‌ هه‌یه‌ و له‌ پله‌ی‌ 14 هه‌مدایه‌.


PM:11:10:17/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌