لیڤاندۆڤسكی خه‌ڵاتی زه بێستی به ده‌ستهێنا
وێستگە سپۆرت-
ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵندی و هێرشبه‌ری یانه‌ی بایرن میونخ خه‌ڵاتی زه‌بێستی بۆ ساڵی 2021 به ده‌ستهێنا پاش ئه‌وه‌ی ڕكابه‌رییه‌كه‌ی له مێسی و محه‌مه‌د سه‌ڵام برده‌وه و تۆخێلیش بووه باشترین ڕاهێنه‌ر
یەکێتی تۆپی پێی جیهان براوەی خەڵاتەکانی زە بێستی بۆ ساڵی 2021 ئاشکراکرد و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆلەندی و یاریزانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی وەک باشترین یاریزان هەڵبژێردرا پاش ئه‌وه‌ی له وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر مێسی و محه‌مه‌د سه‌ڵاح .
لەسەر ئاستی راهێنەرانیش، تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری بەدەستهێنا و سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر هه‌ریه‌كه مانچسنی ڕاهێنه‌ری ئیتاڵیا و پیپ گواردیۆلا ڕاهێنه‌ری مان سیتی.
له سه‌ر ئاستی گۆڵپارێزیش ئیدوارد میندی گۆڵچی چێڵسی خەڵاتی باشترین گۆڵچی لە ئاستی کوڕان وەرگرت پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چێڵسی بووه پاڵه‌وانی چامپیۆنسلیگ
گۆڵەکەی ئیریک لامێلای یاریزانی تۆتنهام بەرامبەر ئارسناڵ بە جوانترین گۆڵ دیاری‌کرا و خەڵاتی بوشکاشی پێدرا، دەستەی پزیشکی هەڵبژاردەی دانیمارکیش خەڵاتی یاری خاوێنیان وەرگرت و هاندەرانی فنلەندا و دانیمارکیش وەک باشترین هاندەر دیاریکران.
هاوكات به‌هۆی شكاندنی ریكۆرده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان فیفا خه‌ڵاتێكی تایبه‌تی به كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌خشی
PM:10:40:17/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 2340
جار خوێنراوه‌ته‌وه