به‌رشه‌لۆنه به نهێنى له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌یه‌ك ڕێكه‌وتووه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى به نهێنى له‌گه‌ڵ كاڤانى ئۆرۆگواى و هێرشبه‌رى یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتن.
له‌و باره‌یه‌وه میدیاكانى كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرایان كردووه كه یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی زۆر نزیکبوەتەوە لە بەدەستهێنانی تواناکانی ئیدینسۆن کاڤانی و له‌گه‌ڵ بریكاره‌كه‌ى گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتن.
لەوه‌ته‌ى کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی گەڕاوەتەوە یانە ئینگلیزیەکە ڕۆڵی کاڤانی لە یانەکەدا کەمبووەتەوە و ئىه‌مه‌ش یاریزانه‌كه‌ى نیگه‌ران كردووه
بەرشەلۆنە لەگەڵ برا و بریکاری کارەکانی کاڤانی ڕێککەوتنی ئەنجامداوە بۆ ئەوەی لە وەرزی گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا بەخۆڕایی بیگوازێتەوە یانەکەی.
AM:10:39:04/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 5480
جار خوێنراوه‌ته‌وه