له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو به‌رشه‌لۆنه گرێبه‌ستێكی گرنگ واژوو ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی به ته‌واوی له گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌ك نزیكبۆته‌وه و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه واژوو ده‌كات
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی‌نزیك له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و مانچسته‌ر سیتی زۆر نزیكن له ڕێكه‌وتن تا ئه‌وه‌ی فیران تۆرێسی هێرشه‌ری یانه ئینگلیزیه‌كه ڕووبكاته یاریگای كامپنۆ و به ئه‌گه‌رێكی زۆر له چه‌ند ڕۆی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت
مۆندۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، پیپ گواردیۆلا لاری نییە لە ڕۆیشتنی تۆرێس، بەمەش ڕێککەوتنەکە تەنیا لە نێوان هەردوو یانەکەدا ماوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان بەرشەلۆنە بەهۆی خراپی دۆخی داراییەکەیەوە بۆ شەش مانگ تۆرێس بەخواستن دەگوازێتەوە، بەڵام لە کۆتایی ئەم وەرزەدا دەبێت گرێبەستەکەی بکات بە هەمیشەیی.
PM:08:04:01/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 6784
جار خوێنراوه‌ته‌وه