ڤیدیۆ.. بایرن میونخ به ئه‌نجامێكی گه‌وره به گلادیاغ دۆڕا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی بایرن میونخ له سه‌ر ده‌ستی بوروسیا مونشنگلادباغ دووچاری شكستێكی قورس هات و به پێنج گۆڵی بێ وه‌ڵام دۆڕا.
له یارییه‌كانی قۆناغی سێیه‌می جامی ئه‌ڵمانیا یانه‌ی بایرن میونخ بووه میوانی گلادباخ ، یارییه‌كه 5-0 له سودی گلادباغی خاوه‌ن یاریگا كۆتاییهات.
پێنج گۆڵه‌كه‌ی كۆنیه و بن سه‌بعینی دوو گۆڵ و ئیمپۆلۆ دوو گۆڵ له خوله‌كه‌كانی 2 و 15 و21 و 51 و 57 تۆماریان كرد.
به‌و شێوه‌یه گلادباغ گه‌یشته قۆناغی داهاتوو ، بایرن میونخیش ماڵئاوایی كرد .
AM:12:03:28/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 2276
جار خوێنراوه‌ته‌وه