ئه‌م هه‌واڵه بۆ هانده‌رانى ڕیاڵ مه‌درید ناخۆشه
وێستگە سپۆرت-
هانده‌رانى ڕیاڵ مه‌درید هه‌واڵێكى ناخۆشیان پێده‌گات وكه‌ریم بنزیمه له ڕاهێنانه‌كانى دوێنێدا به‌شدارى نه‌كردووه.
ڕۆژنامه‌ى مۆندۆ ئاشكراى كردووه كه کەریم بنزیمە هێرشبه‌رى یانەی ڕیاڵ مەدرید بەشداری ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانی دوێنێی یانەکەی نەکردوە کە خۆیان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی بەرشەلۆنە ئامادە دەکەن لە یاری کلاسیکۆی خولی ئیسپانیدا.
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاماژەی بەوەکرد کە کەریم بنزیمە بۆ دووەمین ڕۆژ لەدوای یەک بەشداری ڕاهێنانەکانی یانەکەی نەکردوە و تەنیا لە هۆڵی وەرزشی یانەکەدا بینراوە.
مۆندۆ باس له‌وه‌ش ده‌كات كه هەریەکە لە ئیدین هازارد و دانی کارڤاخال بەشداری ڕاهێنانەکانیان کردوە و بەشداری یاریەکەی بەرشەلۆنە دەکەن.
ڕیاڵ مەدرید سبه‌ى یه‌كشه‌ممه لە یاری کلاسیکۆی ناوداردا دەبێتە میوانێکی سەختی یانەی بەرشەلۆنە لەیاریگای کامپ نودا.
AM:09:38:23/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 2972
جار خوێنراوه‌ته‌وه