وێنه.. ئه‌م چوار یاریزانه پاڵێوراون بۆ باشترینى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى چامپیۆنسلیگ
وێستگە سپۆرت-
یه‌كێتى تۆپى پێی ئه‌وروپا ناوى چوار یاریزانى بڵاوكرده‌وه كه پاڵێوراون بۆ بوون به باشترین یاریزانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى چامپیۆنسلیگ.
شه‌وى ڕابردوو یارییه‌كانى جه‌وله‌ى سێیه‌مى چامپیۆنسلیگ كۆتاییهات .
یه‌كێتى تۆپى پێی ئه‌وروپا چوار یاریزانى ئاشكرا كردووه كه پاڵێوراون بۆ خه‌ڵاتى باشترین یاریزانى جه‌وله‌ى سێیه‌م، یاریزانه‌كانیش بریتین له دالى بلندى یاریزانى ئه‌یاكس كه توانى گۆڵێك له دۆرتمۆند تۆمار بكات ، ئۆكافۆرى یاریزانى سالزبۆرگ كه توانى دوو گۆڵ دژى فۆڵفسبۆرگ تۆمار بكات.
دوو یاریزانه‌كه‌ى تریش بریتین له ئه‌لیسۆن پیكه‌رى گۆڵپارێزى لیڤه‌رپوڵ و سباستیان كواس یاریزانى سپۆرتینگ لیشبونه كه دوو گۆڵى به‌رانبه‌رى بێشكتاش تۆمار كرد.
AM:09:36:21/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 2636
جار خوێنراوه‌ته‌وه