‌لە زاری خۆیەوە بزانە كارفاخال ئامادەی یاری كلاسیكۆ دەبێت

وێستگە سپۆرت-

دانی كارفاخالی ئیسپانی وبەرگریكاری یانەی ڕیاڵ مەدرید باس لە یاری كلاسیكۆ دەكات و هەڵوێستی خۆی بۆ ئامادەبونی لە یاریەكە ئاشكرا دەكات.
بڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە میانەی یەكەم كلاسیكۆی ئەم وەرزە و لە سەر یاریگای كامپنۆ یانەی بەرشەلۆنە میوانداری یانەی ڕیاڵ مەدرید دەكات.

لە میانەی لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی كارفاخال دەڵێت: من تا ئێستا بە شێوەیەكی تەواوەتی لە پێكانەكەم چاكنەبومەتەوە و هەندێ كاتی ترم پێویستە بۆ چاكبونەوە لە پێكانەكەم

سەبارەت بە ئامادەبونی لە یاری كلاسیكۆش كارفاخال وتی: هیوادارم كە ڕۆژی یەكشەممە لە نێو لیستی یاریزانەكانی یانەكەم دا بم بۆ ئەو یارییە .

كارفاخال لە ناوەڕاستی مانگی نۆوە بەهۆی پێكانیك كە بەرانبەر ڤالێنسا توشی هات لە یاریگاكان دابڕاوە .


PM:08:09:19/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 1424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌