‌یەك هەل لە بەردەم بەرشەلۆنەدایە بۆ گواستنەوەی ڕەحیم سترلینگ

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە یەك هەلی لە بەردەمدایە  تا ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ڕەحیم سترلینگی ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی واژو وبكات.

ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاماژەی بەوەكردووە كە ڕەحیم سترلینگ ئامادەیە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ڕووبكاتە یانەی بەرشەلۆنە بەڵام دەبێت ڕەزامەندی یانەكەی وەربگرێت.

ئەو ڕۆژنامەیە باس لەوەش دەكات كە تاكە هەل لە بەردەم بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی ڕەحیم گرێبەستكردنە بە شێوەی خواستن چونكە یانە كەتەلۆنییەكە ناتوانێت لە ئێستادا بە پارەیەكی زۆر ئەو گرێبەستە واژوو بكات.

سترلینگ لە وەرزی ئەمساڵدا وەكو پێویست لە لایەن گواردیۆلاوە پشت بە تواناكانی نابەسترێت.


PM:05:06:19/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 1512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌