‌لێدوانی كومان پێش یارییەكەی دینامۆكیڤ

وێستگە سپۆرت-

ڕۆناڵد كومانی هۆڵندی و ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە یاری یانەكەی بەرانبەر دینامۆكیڤ یبە لیەكلاییكەرەوە ناودەبات و  دەڵێت دەبێت بەرانبەر سەركەوتن تۆمار بكەین 

لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا پێش یارییەكە كومان وتی: ڕاستە ئێمە وەرزی ڕابردوو یاریمان بەرانبەر ئەو یانیە كرد بەڵام ئێستا تیپەكە زۆر باشترە لە ساڵی ڕابردوو.

كومان دەشڵێت: ئەم یارییە یەكلاییكەرەوە دەبێت بۆ یانەكەمان و دەمانەوێت سەركەوتن بەسەر ئەو یانەیە تۆمار بكەین تا هەلی گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو دروست بكەین.

كومان لە درێژەی قسەكانیدا باسی لەوەشكرد كە كێبڕكێی چامپیۆنسلیگ زەحمەت بەڵام لە توانایاندا هەیە ڕكابەری بكەن و ئامانجی یاریزانەكانیشی بردنەوەیە لە یارییەكەدا.

لە كۆتایشدا لە بارەی داهاتوویەوە كومان وتی گرنگ ئەوەیە هەست بە ئاسودەییی دەكەم لە یانەكەدا وكاری ڕاهێنەری قورسە ورشووبەڕووی چەندین دۆخی هەمەجۆر دەبیتەوە.


PM:04:57:19/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 1252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌