ڤیدیۆ.. ئارسیناڵ و كریستیاڵ پاڵاس یه‌كسان بوون
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئارسیناڵ له نێو یاریگای خۆی دوو خاڵی گرنگی له ده‌ستدا و له‌گه‌ڵ كریستاڵ پاڵاس یه‌كسان بوو.
له كۆتا یاری هه‌فته‌ی هه‌شتی پرێمه‌رلیگ یانه‌ی ئارسیناڵ له یاریگای ئیمارات میوانداری كریستاڵ پاڵاسی كرد ، یارییه‌كه 2-2 كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی ئارسیناڵ ئۆبامیانگ ولاكازێت له خوله‌كه‌كانی8 و 94 تۆماریان كرد و دوو گۆڵه‌كه‌ی كریستاڵ پاڵاسیش كریستیان بینتیكی و ئیدوارد له خوله‌كه‌كانی 50 و 73 تۆماریان كرد.
به‌و ئه‌نجامه خاڵه‌كانی ئارسیناڵ بووه 11 خاڵ و له پله‌ی 12 هه‌مدایه و كریستاڵ پالاَسیش به هه‌شت خاڵ پله‌ی 14ی گرتووه.
.
AM:12:12:19/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 760
جار خوێنراوه‌ته‌وه