ڕیاڵ مه‌درید هه‌نگاوى یه‌كه‌مى بۆ ئه‌نجامدانى گرێبه‌ستێكى گه‌وره ده‌نێت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید ده‌ستى كرده‌وه به هه‌وڵه‌كانى بۆ گواستنه‌وه‌ى ئیرلینگ هالاندنى نه‌رویجى و ئه‌ستێره‌ى بوروسیا دۆرتمۆند و یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنیشى بله‌گه‌ڵ بریكاره‌كه‌ى ئه‌نجامداوه.
ڕۆژنامەى تایمزی بەریتانی ئاشكراى ده‌كات لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید چاویان بە بەڕیوەبەری کارەکانی هالاند کەوتووە و بەبێ هیچ ڕیکەوتنێک هەندێک گفتوگۆی سەرەتاییان کردووە وەک ئامادەکارییەک بۆ گواستنەوەى ئه‌و ئه‌ستێره كردووه
ڕۆژنامه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە لە هاوینی داهاتوودا بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ وەک بڕگەى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستی هێرشبەرە نەرویجیەکە بدات و هاوشانی مباپێ بەرەو ئیسپانیا پەلکێشیان بکات و وەرزی داهاتوو هێڵی پێشەوەى بە شێوەیەکی باش ئەپدایت بکاتەوە.
AM:10:32:27/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 3500
جار خوێنراوه‌ته‌وه